وه‌زاره‌تى تەندروستی :3655 تووشبووی کۆڕۆنا و 4778 چاكبونه‌وه‌شى تۆمارکرد

ناوخۆ
  • 22-05-2021, 16:21
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى تەندروستی،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،3655 تووشبووی نوێى به‌کۆڕۆنا و 4778 چاكبونه‌وه‌شى تۆمارکرد.
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگە،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 3655تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 4778تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
    لەلایەکی دیکەوە 21 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی رۆژێکدا 520491  کەس ڤاکسینی وه‌رگرتووه‌".