وه‌زاره‌تى تەندروستی :4357 تووشبووی کۆڕۆنا و 4639 چاكبونه‌وه‌ش تۆمارکرا

ناوخۆ
  • 21-05-2021, 15:55
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وه‌زاره‌تى تەندروستی ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى،4357 تووشبووی کۆڕۆنا و 4639 چاكبونه‌وه‌شى تۆمارکرد
    لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگە،كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 4357 تووشبووی نوێی کۆڕۆنا تۆمارکراوە و 4639 تووشبووی دیکەی پەتاکەش چاکبوونەتەوە.
    لەلایەکی دیکەوە 35 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە. بەپێی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی، لەماوەی رۆژێکدا 11 هەزارو 428 کەس ڤاکسینی بۆ کوتراوە و کۆی گشتی کوتراوان گەیشتووەتە 520 هەزارو 941 کەس".