زه‌یدان رایگه‌یاند هازارد توشى پێكان بووه‌

وەرزش
  • 21-05-2021, 16:55
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    زیدان دوپاتیکردەوە دەیانەوێت بە باشترین شێوە کۆتایی بەم وەرزە بهێنن و دووركەوتنەوەی هازاردی بۆ یاریەکەی ڤیاڕیاڵ ڕاگەیاند.
    پێش یاری یانەکەی لە کۆتا هەفتەی خولی ئیسپانیا بەرامبەر یانەی ڤیاڕیاڵ، زەینەدین زیدانی ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید ڕایگەیاند، دەیانەوێت لە یاریەکەی ڤیاڕیاڵ هەموو شتێک پێشکەش بکەن و ماوەی 90  خولەکەکە تێدەکۆشن و هیواشی بەوە هەیە نازناوەکە بەدەستبهێنن.
    وتیشی: گرنگترین شت لە ئێستادا یاریەکەی کۆتا هەفتەیە و دواتر کاتی زۆرمان لەبەردەستە بۆ باس کردنی داهاتووم و لەو کاتەشدا بڕیارێکی گونجاو دەدەم، سوپاسی یاریزانەکانیشم دەکەم کە هەستێکی باشیان هەیە بۆم و دەیانەوێت بەردەوام بم .
    زیدان ئاشکرایکرد، ڕامۆس لە پێکان چاکبوەتەوە و بۆ یاریەکەی ڤیاڕیاڵ ئامادەیە بەڵام هازارد بەهۆی بوونی ئازارێکی کەمەوە ناتوانێت لەگەڵیان ئامادەبێت و سەرکێشی پێوە ناکەن بۆ ئەو یاریە.