گوتیرێس داوا دەکات دەستبەجێ کۆتایی بە گرژیی و پێکدادانەکان بهێنرێت

جیهانی
  • 14-05-2021, 09:35
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع


    ئەنتۆنیۆ گوتیرێس سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان، داوا دەکات دەستبەجێ کۆتایی بە گرژیی و شەر و پێکدادانەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل بهێنرێت.
    لە تویتێکدا ئەنتۆنیۆ گوتیرێس، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەژماری خۆی ئاماژەی بەوەداوە، ''لەپێناو جەژنی رەمەزان داوا دەکەم دەستبەجێ کۆتایی بهێنرێت بە گرژیی و شەڕ و پێکدادانەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل. ژمارەیەکی زۆر مەدەنی کوژران. ئەو پێکدادانە تەنیا توندڕەوی لە ناوچەکەدا زیاد دەکات". 
    هاوکات بەهۆی گرژیی و شەڕ و پێکدادانەکانی کەرتی غەززە و ئیسرائیل، ژمارەیەکی زۆر هاووڵاتی مەدەنیی بەهۆی گرژیی و رووداوە توندوتیژییەکانی گیانیان لەدەستداوە. بەپێی دواهەمین زانیارییەکان، کۆی گشتی گیان لەدەستدان لە کەرتی غەززە گەیشتە 120 کەس و زیاتر لە 800 کەسیش برینداربوونە.