دوو باندى بازرگانیكردن به‌دراوى ساخته‌ ومادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌به‌غدا وكه‌ركوك ده‌ستگیركران

ئەمنی
  • 5-05-2021, 11:31
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى ده‌ستگیركردنى دوو باندى بازرگانیكردن به‌دراوى ساخته‌ ومادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌دوو ئۆپراسیۆنى جیاواز له‌به‌غدا وكه‌ركوك ڕاگه‌یاند.
    ئاژانسى هه‌واڵگیرى ولێكۆڵینه‌وه‌كانى فیدڕاڵى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"تیمه‌كانى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،دوو باندى بازرگانیكردن  به‌دراوى ساخته‌ كه‌پێكهاتووه‌ له‌چوار تاوانبار له‌كاتى ئه‌نجامدانى تاوانه‌كانیان ده‌ستگیركردووه‌ دواى دانانى بۆسه‌یه‌كى تۆكمه‌ وده‌ستبه‌سه‌ركردنیان،وتوانرا بڕى(10000)دۆلار ئه‌مریكى ساخته‌ وڕێژه‌یه‌ك مادده‌ى هۆشبه‌ر جۆرى كریستاڵ لاى باندى یه‌كه‌م له‌پارێزگاى كه‌ركوك ده‌ستبه‌سه‌ر بكرێت،كه‌چى بڕى پێنج ملیۆن ونه‌وه‌د هه‌زار دینارى عێراقى ساخته‌ لاى باندى دووه‌مى له‌پارێزگاى به‌غدا ده‌ستبه‌سه‌ركرا".
    وتیشى"ڕێوشوێنى یاسایی به‌رامبه‌ریان گیراوه‌ته‌به‌ر وبه‌پێى بنه‌ماكانى مادده‌ى(52)وبه‌بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ به‌ندكراون.