په‌سه‌ندكردنى دانپێدانانى دوو تاوانبار كه‌به‌مادده‌ى هۆشبه‌رى كریستاڵ ده‌ستبه‌سه‌ركران له‌میسان

ناوخۆ
  • 5-05-2021, 11:55
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند دانپێدانانى دوو تاوانبار په‌سه‌ندكراوه‌ كه‌به‌مادده‌ى كریستاڵى هۆشبه‌ر له‌میسان ده‌ستبه‌سه‌ركراون.
    نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"دادگاى لێكۆڵینه‌وه‌ى عیماره‌ى تایبه‌ت به‌دۆسییه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌سه‌رۆكایه‌تى دادگاى تێهه‌ڵچوونه‌وه‌ى میسانى فیدڕاڵى وته‌كانى دوو تاوانبارى په‌سه‌ندكردووه‌ كه‌به‌هه‌شت كێلو مادده‌ى هۆشبه‌ر له‌پارێزگاى میسان ده‌ستبه‌سه‌ركراون".
    وتیشى"هه‌ردوو تاوانباره‌كه‌ له‌بازگه‌ى قه‌لعه‌ت ساڵح له‌پارێزگاى میسان ده‌ستگیركراون دواى گه‌یشتن زانیارى ئه‌منى له‌باره‌یانه‌وه‌ له‌و كاته‌ى هه‌ستاون به‌گواستنه‌وه‌ى مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان له‌پارێزگاى به‌سڕه‌ به‌ره‌و به‌غدا".