ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى:مووشه‌كێكى جۆرى كاتیۆشا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى كه‌وتۆته‌خواره‌وه‌

ئەمنی
  • 2-05-2021, 21:53
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند مووشه‌كێكى كاتیۆشا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتۆته‌خواره‌وه‌.
    شانه‌ى ناوبراو له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"مووشه‌كێكى جۆرى كاتیۆشا له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتۆته‌ خواره‌وه‌".
    وتیشى"هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانیان مووشه‌كێكى تر له‌ئاسمانه‌وه‌ تێكبشكێنن پێش ئه‌وه‌ى به‌هه‌مان شێوه‌ له‌نزیك فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا بكه‌وێته‌ خواره‌وه‌".
    به‌گوێره‌ى ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌"كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى مووشه‌كه‌كه‌ هیچ زیانێكى نه‌بوو".