سێ مووشه‌كى كاتیۆشا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وته‌خواره‌وه‌

ئەمنی
  • 6-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    شانه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌منى،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند سێ مووشه‌كى كاتیۆشا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتۆته‌خواره‌وه‌.
    شانه‌كه‌ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"سێ مووشه‌كى كاتیۆشا له‌فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى به‌غدا كه‌وتۆته‌خواره‌وه‌،یه‌كێك له‌مووشه‌كه‌كان كه‌وتۆته‌ نێو پاركى ئۆتۆمبێله‌كان له‌فڕۆكه‌خانه‌ى شارستانى،كه‌بۆته‌ هۆى زیان گه‌یاندن به‌چوار ئۆتۆمبێلى هاوڵاتیان".
    وتیشى"ده‌ركه‌وتووه‌ هاوێشتنى مووشه‌كه‌كان له‌ناوچه‌ى زه‌یتونى شارۆچكه‌ى ئه‌بى غرێبى ڕۆژئاواى به‌غداى  پایته‌خت بووه‌".