یه‌كێتى تۆپى پێى ئیتالیا هۆشدارى دایه‌ یانه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌ ئه‌نجامدانى پاڵه‌وانیه‌تیه‌كان له‌ده‌ره‌وه‌ى چوارچێوه‌ى فه‌رمى

وەرزش
  • 26-04-2021, 17:10
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع


    گابرێلی گرافینای سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی ئیتاڵیا ئاگادار کردنەوەیەکی توند ئامێزی ئاڕاستەی هەرسێ یانەکەی ئیتاڵیا کرد کە بڕیاربوو بەشداری سوپەرلیگ بکەن.


    گرافینا دەڵێت، هەر یانەیەک بیەوەێت بەشداری خولی سوپەرلیگ بکات بە دڵنیاییەوە ڕێگایان نادەین بەشداری خولەکانی وڵاتەکەیان بکەن.


    ئاماژەی بەوەشدا، دان بە هیچ خولێکدا نانێن کە لەدەرەوەی خولەکانی یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپا و جیهانەوە بێت و سزای ئەو یانانەش دەدەین کە بەشداری تیادا دەکەن.


    بڵاویشیکردەوە، ئەم یاسایە لە مانگی شەشی داهاتووەوە دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە و کارا دەکرێت بۆ ئەو یانانەی پێشێلی یاساکان دەکەن.


    ئاشكراشیکرد، سزای یانەکان بریتی دەبێت لە دوورخستنەوەی لە خول و جامە ناوخۆییەکانی ئیتاڵیا و ڕێگایان پێنادرێت بەشداری بکەن.