کرووس پەیوەندى بە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانەوە کرد

وەرزش
  • 25-04-2021, 17:38
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    کروس پەیوەندى بە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانەوە کردەوە و بۆ یارییەکەى چێڵسى ئامادەدەبێت.
    ڕاپۆرتە ڕۆژنامەنوسیەکان ئاماژە بەوەدەکەن، تۆنى کرووسى یاریزانى هێڵى ناوەڕاستى ڕیاڵ مەدریدى ئیسپانى بە شێوەیەکى ئاسایى بەشدارى لە ڕاهێنانە بەکۆمەڵەکانى یانەکەیەوە کردووەتەوە، کە پێشتر توشى شەکەتى ببوو.
    باس لەوەشدەکەن، زیدانى ڕاهێنەرى یانە مەدریدیەکە هیوادارە تۆنى کرووس و فیرلاند مێندى بەرگریکارى یانەکەى، بۆ یارى داهاتوویان بەرامبەر چێڵسى لە چامپیۆنز لیگدا ئامادەبن، بەڵام مێندى بە تەنیا ڕاهێنانى کردووە و گومان لە بەشداریکردنى دەکرێت، هەرچەندە کاتى لەبەردەمدا ماوە.
    ئەمە لە کاتێکدایە سێرجیۆ ڕامۆس و لۆکاس ڤاسکێز و ڤیدى ڤاڵڤێردیش بەهۆى پێکانەوە دوورکەوتوونەتەوە و بەشدارى یارییەکەى بەرامبەر چێڵسى ناکەن، کە سێشەممە لە یارى چوونى قۆناغى پێش کۆتایى چامپیۆنز لیگدا بەڕێوەدەچێت.