زیدان: هازارد بۆ یاریکردن ئامادەنییه‌

وەرزش
  • 20-04-2021, 17:30
  • +A -A

    به‌دواداچوون-اه‌ع

    زیدان دووپاتیکردەوە هەوڵى سێ خاڵى یارییەکەى بەرامبەر قادیش دەدەن و دوورخستنەوەى کرووس و هازاردیشى ڕاگەیاند.
    لە کۆنفرانسێکى ڕۆژنامەنوسیدا پێش یارییەکەى سبەینێى بەرامبەر قادیش لە خولى ئیسپانیا، زیدانى ڕاهێنەرى ڕیاڵ مەدرید،ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، ئاماژەى بەوەکرد، سێ خاڵى یارییەکەیان دەوێت، لەبەرئەوە پێویستە ئەوەى لە توانایاندا هەیە بکەین.
    زیدان دەڵێت "قادیش لە یاریگاى خۆیدا بە باشى یارى و بەرگرى دەکات، تیپەکەى ئێمەش تێدەکۆشێت، ڕاستە ڕووبەڕووى ئاستەنگى دەبینەوە، بەڵام سنورمان نییە و خۆمان بەدەستەوە نادەین".
    زیدان ئاشکرایکرد، کرووس و هازارد بۆ یاریکردن ئامادەنین و بەرامبەر قادیش یارى ناکەن و دەڵێت "دەبێت لەگەڵ هازارددا وریابین بۆ ئەوى دووبارە توشى پێکانەکەى نەبێتەوە، دیارە لە سەدا سەد بۆ یاریکردن ئامادەنیە بۆیە دوورخراوەتەوە، بەڵام کارڤاخال و ڤاران ئامادەدەبن".
    زیدان ڕەتیکردەوە قسە لەسەر سوپەر لیگ بکات و بە کارى سەرۆکەکانى دەزانێت و ڕوونیکردەوە ئەو تەنیا سەرنجى لەسەر یارییەکەى قادیشە و لێرە نییە بۆ ئەوەى قسە لەسەر ئەو خولە بکات و دەشڵێت "کارى من ڕاهێنانە و بۆچونى من لەسەر سوپەر لیگ سودى نابێت".