كازمی داوا دەكات هەموولایەك هاوكار و هەماهەنگ بن و پێكەوە سیاسەتی موزایەدەكردن بە كارەساتە نیشتمانییەكان ڕەتبكەنەوە

سیاسی
  • 25-04-2021, 18:20
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران،ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه‌، داواى كرد هەموولایەك هاوكار و هەماهەنگ بن  و پێكەوە سیاسەتی موزایەدەكردن بە كارەساتە نیشتمانییەكان ڕەتبكەنەوە،ئه‌مه‌یش له‌تویتێكدا هات له‌دواى سه‌رپه‌رشتى كردنى كۆبوونه‌وه‌ى هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران لەبارەی كارەساتی ئاگركەوتنەوەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب.
    كازمی لەتویتێكدا كه‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)به‌داواداچوونى بۆ كردووه‌ دەڵێت، "لەساتی كارەساتەكەی نەخۆشانەی ئیبن خەتیبەوە تا ئێستا، وەك ئەركی حكومەت زنجیرەیەك كۆبوونەوەمان دەستپێكردووە بۆ دەستنیشانكردنی لایەنە كەمتەرخەمەكان هەر ناونیشانێكیان هەبێت و لێپێچینەوە لەگەڵیان و چاودێریكردنی خێزان و كەسوكاری قوربانییەكان بۆ رێگەگرتن لەدووبارەبوونەوەی ئەم ڕووداوە ئازاربەخشانە ".  
    هەروەها دەڵێت "داوا دەكەین هەموولایەك هاوكار و هەماهەنگ بن و پێكەوە سیاسەتی موزایەدەكردن بە كارەساتە نیشتمانییەكان ڕەتبكەنەوە".