تورکیا بۆ رووداوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب سەرەخۆشی لە عێراق کرد

سیاسی
  • 25-04-2021, 16:23
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی دەرەوەی تورکیا بۆ کارەساتەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-ەوە لە بەغدا کە ژمارەیەک زۆری قوربانیی لێکەوتەوە، سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی گەل و حکوومەتی عێراق کرد.


    لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی تورکیا كه‌ ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:"کە بە خەم و پەژارەوە ھەواڵیی رووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی نەخۆشخانەی ئیبن خەتیب-ی لە بەغدا بیست کە بەھۆیەوە ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتەوە ".


    ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد"بەھۆی کارەساتەکەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی گەل و حکوومەتی عێراق دەکەین و ھیوا زوو چاکبوونەوەیش بۆ بریندارەکان دەخوازین".