ئاگرێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب كه‌وته‌وه‌ وبه‌رگرى شارستانیش نه‌خۆشه‌كانی نه‌خۆشخانه‌كه‌ بۆ شوێنێكى تر ده‌گوازێته‌وه‌

ئەمنی
  • 24-04-2021, 22:44
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئاگرێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ به‌غدا كه‌وته‌وه‌،وتیمه‌كانى به‌رگرى شارستانیش هه‌ستاون به‌گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كان به‌مه‌به‌ستى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌.
    به‌ڕێوبه‌رایه‌تى به‌رگرى شارستانى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌،بڵاویكرده‌وه‌"ئاگرێك له‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئیبن خه‌تیب له‌ به‌غدا كه‌وته‌وه‌"،ڕوونیشیكرده‌وه‌"زیاتر له‌20 تیمى ئاگرگوژێنه‌وه‌ به‌سه‌رپه‌رشتى به‌رێوبه‌رى گشتى به‌رگرى شارستانى به‌ڕێكه‌وتوون".
    ئاماژه‌یشیدا"تیمه‌كانى فریاكه‌وتنى به‌رگرى شارستانى ده‌ستیانكردووه‌ به‌گواستنه‌وه‌ى نه‌خۆشه‌كانى نێونا نه‌خۆشانه‌كه‌ به‌هاوته‌ریبى له‌گه‌ڵ پرۆسه‌كانى كۆنترۆڵكردنى ئاگره‌كه‌".