ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى ووه‌زاره‌تى كۆچ میكانزمه‌كانى خه‌رجكردنى شایسته‌كانى سوودمه‌ندان تاوتوێده‌كه‌ن

سیاسی
  • 8-04-2021, 12:38
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،له‌گه‌ڵ ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران میكانزمى خه‌رجكردنى شایسته‌كانى سوودمه‌ندانى تاوتوێكرد.
    ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى چاوى كه‌وت به‌ئیڤان فایه‌ق جابرۆ وه‌زیرى كۆچ وكۆچبه‌ران".
    وتیشى"هه‌ردوولا ڕێوشوێنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى له‌پشتیوانیكردنى ئه‌ركى وه‌زاره‌ت په‌یوه‌ست به‌داخستنى كه‌مپى ئاواره‌كان ومیكانزمى خه‌رجكردنى شایسته‌كان سوودمه‌ندان به‌پێى یاسا كارپێكراوه‌كان تاوتوێكردووه‌".