زه‌یدان وجاسم به‌ره‌وپێشبردنى تواناكانى كارمه‌ندانى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریان تاوتوێكرد

ناوخۆ
  • 23-12-2020, 00:00
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع

    دادوه‌ر فایق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌گه‌ڵ دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى میكانزمى پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى وبه‌ره‌وپێشبردنى تواناكانى كارمه‌ندانى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى تاوتوێكرد.
    ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاویكرده‌وه‌"دادوه‌ر فایه‌ق زه‌یدان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى له‌نوسینگه‌ى خۆى پێشوازیكرد له‌دكتۆر نه‌بیل جاسم سه‌رۆكى تۆڕى ڕاگه‌یاندنى عێراقى وله‌و دیداره‌دا تاوتوێى میكانزمى پێشكه‌شكردنى پاڵپشتى وبه‌ره‌وپێشبردنى تواناكانى كارمه‌ندانى ناوه‌ندى ڕاگه‌یاندن له‌ئه‌نجومه‌نى باڵاى دادوه‌رى كراوه‌".