په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى:پێشنیارێك له‌باره‌ى وانه‌بێژان پێشكه‌شى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كراوه‌

ناوخۆ
  • 5-04-2021, 14:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع-سه‌جاد موسه‌وى
    و:سۆما جاف

    لیژنه‌ى په‌روه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى پێشنیارێك له‌باره‌ى وانه‌بێژانى بێبه‌رامبه‌ر ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد.
    په‌رله‌مانتار قوسه‌ى یاسرى سه‌رۆكى لیژنه‌ى ناوبراو بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى په‌وه‌رده‌ى نوێنه‌رایه‌تى پێشنیارێك له‌باره‌ى وانه‌بێژان ئاڕاسته‌ى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران كرد بۆ ئه‌وه‌ى سبه‌ى سێشه‌ممه‌،له‌دانیشتى ئاسایى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ تاوتوێبكرێت تاوه‌كو بڕیارێك بۆ به‌گرێبه‌ست كردنیان ده‌ربكرێت".
    وتیشى"گوژمه‌ى تایبه‌ت به‌وانه‌بێژان له‌بوودجه‌ى گشتى ساڵى 2021 جێگیركراوه‌".