وەزارەتی پەروەردە پێشنیارەکانی دەوامی کۆرسی دووەم بۆ لیژنەی باڵا بەرزدەکاتەوە

ناوخۆ
  • 4-04-2021, 10:50
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    وەزارەتی پەروەردە،ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، چەند پێشنیارێکی بۆ خوێندنی کۆرسی دوەم پێشکەشی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی کرد.
    حەیدەر فاروق وتەبێژی وەزارەتی وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە بەئاژانسی هەواڵی عێراقی(اه‌ع)رایگەیاند، پاکێجە پێشنیارێکیان پێشکەشی لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی کردوە بۆ چۆنیەتی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندن دوای تەواوبونی تاقیکردنەوەکانی کۆرسی یەکەم.
    وتەبێژی وەزارەتی پەروەردە ئەوەشی ئاشکراکرد، لیژنەی باڵا پێشنیارەکانی وەزارەتی پەروەردە بەهەند وەردەگرێت و ئەوەی لەبەرژەوەندی پرۆسەی پەروەردە و فێرکردندا بێت دەیگرنەبەر.