بەرزبونەوەی نرخی نەوت پێش کۆبونەوەی ئۆپیك

ئابوری
  • 31-03-2021, 10:45
  • +A -A

    چاودێری_اەع


    ‎نرخى نەوت ئەمڕۆ بەرزبوونەوەى تۆمارکرد، ئەوەش پێش ڕۆژێک لە کۆبوونەوەکەى ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى کە وەبەرهێنەران پێشبینى دەکەن بەرهەمهێنەرانی نەوت ڕەزامەندى بدەن لەسەر کەمکردنەوەى ئاستى خستنەڕووى ئەو وزەیە تا مانگى ئایار.  
    ‎نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى برێنت 24 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 64.41 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، هەروەها نرخى گرێبەستە دواخراوەکانى خۆرئاواى تەکساس 29 سەنت بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 60.84 دۆلار.


      
    ‎بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە ئۆپیک و هاوپەیمانەکانى کۆببنەوە، دواى ماوەیەک لە دابەزینى نرخى نەوت بەهۆى بوونى ترس لەداخستنى نوێ بەهۆى کۆرۆناوە لە ئەوروپا.  
      
    ‎ئۆپیک مانگى ڕابردوو بازاڕەکانى توشى شۆک کرد، بە پێدانى ڕەزامەندى لەبارەى درێژکردنەوەى کۆت و بەندەکانى سەر خستنەڕووى نەوت، لەکاتێکدا خواست لەسەر ئەو وزەیە دەستى بەگەشەکردن کردبوو.