کەشتییە گیرخواردووەکەی نۆکەندی سوێس کەوتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی

جیهانی
  • 29-03-2021, 08:10
  • +A -A

    چاودێری_اەع 


     سەر لە بەیانی ئەمڕۆ کەشتییەکە خرایەوە سەر ڕێڕەوی خۆی.
    کەشتییەکی زەبەلاحی "ئێڤەرگیڤن" دوای نزیکەی هەفتەیەک لە گیرخواردنی لە نۆکەندی سوێس و داخستنی هاتوچۆ لە نۆکەندەکە بەتەواوی.


    ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە رایگەیاند" کەشتییەکەی کۆمپانیای "ئێڤەرگرین" دوای چەند هەوڵێک خراوەتەوە سەر ڕێڕەوی خۆی و ئامادەکاریی کردووە بە کەوتنەوە جوڵە بەرەو دەریای ناوەڕاست".  
      
    ئاماژەی بەوەشکردووە، "بزوێنەرەکانی کەشتییەکە خراونەتەکار و ئامادەکاریی بۆ جوڵەکردن دەکەن و هیچ کێشەیەک لەسەر کەشتییەکە نەماوە."