ئه‌میندارێتى گشتى دۆسییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى سبه‌ى شاندى هه‌ماهه‌نگكارى عێراقى بۆ ئوردن ده‌خاته‌ڕوو

سیاسی
  • 22-03-2021, 19:10
  • +A -A

    به‌غدا-اه‌ع   
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران،ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌،دۆسییه‌كانى سه‌ردانه‌كه‌ى شاندى هه‌ماهه‌نگكارى عێراقى بۆ ئوردن خسته‌ڕوو،خالید به‌تال نه‌جم وه‌زیرى پلاندانان دووپاتیكرده‌وه‌ سه‌ردانه‌كه‌ كاراكردنه‌وه‌ى یاداشتنامه‌كانى لێكتێگه‌یشتن كه‌له‌ڕابردوو واژۆكراوه‌ تاوتوێده‌كات.
    ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌ زیران له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،ڕایگه‌یاند"ئه‌نجومه‌نى هه‌ماهه‌نگكارى عێراقى ئوردنى میسرى،گرنگترین دۆسییه‌كانى تاوتوێكرد  كه‌شانده‌كه‌ له‌میان سه‌ردانه‌كه‌ى بۆ شانیشنى هاشمى ئوردنى سبه‌ى سێشه‌ممه‌ گفتوگۆیان له‌سه‌ر ده‌كات"،
    سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌ خالید به‌تال وه‌زیرى پلاندانان دووپاتیكرده‌وه‌"له‌ میان سه‌ردانه‌كه‌ سه‌ربارى دیدارى دووقۆڵى نێوان هه‌ردوو شاندنى وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق وئوردن،دانوستانى سێقۆڵى ده‌كرێت به‌ئاماده‌بوونى شاندى وه‌زارى میسرى،بۆ تاوتوێكردنى یاداشتنامه‌كانى لێكتێگه‌یشتن كه‌پێشووتر له‌میان ئاڵوگۆڕى سه‌ردانه‌كان ومیكانزمه‌كانى كاراكردنه‌وه‌ى تاوتوێكراون".