سەرۆک کۆمار و پادشای ئوردن جه‌ختیان لە بەردەوامی راوێژ و ھەماھەنگی نێوان ھەردوو وڵات كرده‌وه‌ سەبارەت بەکێشەكانی ناوچه‌كه‌

  • 24-05-2019, 00:00
  • +A -A

    سەرۆک کۆمار د. بەرھەم ساڵح و شا عەبدوڵای دووه‌م پادشای ئوردن ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٣|٥|٢٠١٩ لە کۆشکی بەسمان لە عه‌ممانی پایتەختی ئوردن، بە ئامادەبوونی جێنشینی ئوردن شازادە حوسێن بن عەبدوڵای دووه‌م كۆبوونه‌وه‌.

    لە میانی کۆبوونەوەکەدا جه‌خت لە بەردەوامی ھاریکاری نێوان ھەردوو وڵات لە زۆربەی بوارەکاندا بەتایبەتی بواری ئابووری و بازرگانی و لە نێوانیشیاندا وەبەرھێنان كرایه‌وه‌، هاوكات گرنگی رێکەوتنامە واژو کراوەکانی نێوان عێراق و ئوردن لە پێناوی بەرەوپێشبردنی پەیوەندییە بازرگانی و ئابوورییەکان بەجۆرێک کە ببێتە ھۆکاری کاراکردنی چالاکی بازرگانییەکانی نێوان ھەردوو وڵات.
       
    سەرۆک بەرھەم ساڵح و پادشای ئوردن لە بارەی ھەماھەنگی و بەردەوامی راوێژکردن سەبارەت بە کێشە جۆراو جۆرەکان ھاوڕابوون بە جۆرێک کە لە خزمەت بەرژەوەندییەکانی ھەردوو وڵاتدا بن.
     
    لە بەشیکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دووپات لە گرنگی دەرئەنجامەکانی لوتکەی سێ قۆڵی نێوان عێراق و ئوردن و میسر‌ کە لە مانگی ئازاری رابردوو لە قاھیرە سازکرا و تێیدا بڕیار لە فراوانکردنی ئاستی ھاریکاری و ھەماھەنگی نێوان ھەرسێ وڵات کرایەوە.

    ھەر لە کۆبوونەوەکەدا، تیشک خرایە سەر گرنگی بەھێزکردنی سیسته‌می کاری عەرەبی ھاوبەش و یەکخستنی ھەڵوێستەکان سەبارەت بەو مەترسیانەی کە روبەڕووبه‌رووی ناوچەکە بوونەتەوە، ھەروەھا باس لە پێشھاتە ھەنوکەیەکانی ناوچەکە و ھەوڵەکانی گەیشتن بە رێگاچارەی سیاسی بۆ قەیرانەکان، لەگەڵ تاوتوێی ھەوڵەکانی جەنگی دژ بە تیرۆر بەپێی بەرنامەیەکی گشتگیرانە کرا.
     
    لەلای خۆیەوە پادشای ئوردن دووپاتی پشتیوانی ئوردنی بۆ بەھێزکردنی ئاسایش و سەقامگیری عێراق  و بەرجەستەکردنی خواستەکانی گەلی عێراق لە خۆشگوزەرانی کردەوە.

    شایەنی باسە ھەریەک لە سەرۆک وەزیرانی ئوردن و وەزیری دەرەوە و بۆ کاروباری تاراوگە و راوێژکاری پادشای ئوردن بۆ کاروباری پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی و بەڕێوەبەری گشتی ھەواڵگری و باڵیۆزی ئوردن لە عێراق و لەلایەنی عێراقیشەوە ھەریەک لە سەرۆکی ھەواڵگری و باڵیۆزی عێراق  لە ئوردن بەشداری کۆبوونەوەکە بوون.