به‌ڕازیل زیاتر له‌79 هه‌زار توشبووى نوێى كۆرۆنا تۆماركرد

جیهانی
  • 21-03-2021, 01:18
  • +A -A

    چاودێرى-اه‌ع

    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌ڕازیل ڕایگه‌یاند 79069 توشبوون و2438 گیانله‌ده‌ستدانى نوێى به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا كۆڤید 19 تۆماركردووه‌".
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى به‌رازیل له‌ئامارێكى نوێ ئه‌وه‌ى خسته‌ڕوو ژماره‌ى توشبووانى كۆرۆناى نوێى له‌ماوه‌ى 24 كاتژمێرى ڕابردوو به‌ڕێژه‌ى79069 به‌رزبۆته‌وه‌ به‌مه‌یش كۆى گشتى توشبووان گه‌یشتۆته11950459 حاڵه‌ت.
    وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى وتیشى 2438 گیانله‌ده‌ستدانى نه‌خۆشییه‌كه‌ له‌یه‌ك ڕۆژدا تۆماركردووه‌ به‌مه‌یش ژماره‌ى قوربانیانى په‌تاكه‌ له‌وڵات گه‌یشتۆته‌ 292752  كه‌س.
    به‌ڕازیل سێیه‌م وڵاتى جیهانه‌ له‌ڕووى ئامارى توشبووانى كۆرۆنا له‌دواى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان وهیندستان  ودووه‌مه‌ له‌ڕووى ژماره‌ى گیانله‌ده‌ستدان به‌هۆى په‌تاكه له‌دواى ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان‌.