لە خۆرئاوای بەغدا دەستگیرا بەسەر چەندین بۆمبدا و دواتر تەقێنرانەوە

ئەمنی
  • 8-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا ئەمرۆ دوو شەممە رایگەیاند لەخۆرئاوای بەغدا دەستیان كرتووە بەسەر چەندین بۆمبدا و ژمارەیەك داواكراویشیان دەستگیر كردووە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە رایدەگەیەنێت هێزە ئەمنیەكان لە ناوچەی شورتان-ی خۆرئاوای بەغدا دەستیان گرتووە بەسەر 40 بۆمبی جۆراوجۆری تیرۆریستانی داعش و دواتریش ئەو بۆمبانەیان تەقاندوەتەوە بێ ئەوەی هیچ زیانێكیان لێبكەوێتەوە. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە هێزە ئەمنیەكان ژمارەیەك تۆمەتباریشیان دەستگیر كردووە كە لەلایەن دادگاوە داواكراو بوون