لە دیالە 8 داواكراو دەستگیركران و 4 بۆمبیش پوچەڵكرانەوە

ئەمنی
  • 30-01-2018, 00:00
  • +A -A

    دیالە – ا ه ع پۆلیسی پارێزگای دیالە ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند هێزەكانی پۆلیس 8 داواكراویان دەستگیركردووە، هێزێكی تریش 4 بۆمبیان پوچەڵكردوەتەوە و ماتۆرێكی تیرۆریستانی داشیشیان تێكشكاندووە. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، پۆلیسی دیالە دەڵێت: هێزێكی هاوبەش پرۆسەیەكی بۆ دەستگیركردنی پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش لە ناوچەكانی " میاح و خەلەف حەسون و خەزرەج و محەمەد مالح و كەریم هەمیس تا چیای قزلاقز لە ناوچەی نەدای باكوری خۆرهەڵاتی دیالە ئەنجامداوە. وتیشی "لە پرۆسەكەدا 4 بۆمبیان پوچەڵكردوەتەوە و ماتۆرێكی تیرۆریستانی داعشیان تێكشكاندوە" راشیگەیاند هێزەكانیان بەردەوامن لە هەوڵەكانیان بۆ دەستگیركردنی پاشماوەكانی ئەو رێكخراوە تیرۆریستییە. لە لایەكی ترەوە پۆلیسی دیالە ئاشكرایكرد هێزێكی تریان 8 داواكراویان بە تۆمەتی تیرۆر و ئەنجامدانی تاوان لە ماوەی 48 كاتژمێری رابردوودا لەو پارێزگایە دەستگیر كردووە.