میسر سه‌ركۆنه‌ى هێڕشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ى سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز ده‌كات

  • 18-11-2020, 00:00
  • +A -A

     قاهیره‌-اه‌ع

    كۆمارى میسرى عه‌ره‌بى،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،به‌توندى سه‌ركۆنه‌ى ھێرشه‌ موشه‌كیه‌كه‌ی سه‌ر ناوچه‌ی سه‌وزى به‌غدا كرد،كه‌بووه‌ هۆى كوژران وبرینداربوونى ژماره‌یه‌ك كه‌س.
    به‌پێى ده‌قى ڕاگه‌یه‌ندراوێك كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،بڵاوكراوه‌ته‌وه‌"له‌كاتێكدا حكومه‌ت وگه‌لى میسر سه‌ره‌خۆشى له‌حكومه‌ت وگه‌لى برا له‌كۆمارى عێراق ده‌كات له‌باره‌ى ئه‌م ڕووداوه‌ قێزه‌ونه‌ وهیواى زوو چاكبوونه‌وه‌ى بۆ بریندارانیش ده‌خوازێت،ئه‌وه‌ سه‌رله‌نوێ سه‌ركۆنه‌ى ته‌واوى ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌ دووژمنكارییانه‌ ده‌كات،وداوایش له‌هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌كات عێراق به‌دوور بگرن له‌هه‌ر كێشمه‌كێشێك دژى به‌رژه‌وه‌ندى نیشتیمانى بێت".