لیژنه‌ى باڵا ڕێگه‌ به‌هاتوچۆى هاوڵاتیان له‌نێوان پارێزگاكان ده‌دات

ناوخۆ
  • 10-09-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

    لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى بڕیاریدا ڕێگا به‌هاوڵاتیان بدرێت له‌نێوان پارێزگاكاندا هاتوچۆ بكه‌ن.
    حه‌یده‌ر مه‌جید وته‌بێژى ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)،ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،ڕایگه‌یاند"لیژنه‌ى باڵاى ته‌ندروستى وسه‌لامه‌تى نیشتیمانى له‌كۆبوونه‌وه‌ى تایبه‌تى به‌په‌تاى كۆرۆنا بڕیاریدا ڕێگا به‌هاوڵاتیان بدرێت له‌نێوان پارێزگاكاندا هاتوچۆ بكه‌ن".
    پێشووتر لیژنه‌ى باڵا بڕیاریدا ڕێگا به‌كردنه‌وه‌ى ڕیستۆرانته‌كان بدرێت تاوه‌كو ده‌ى ئێواره‌ له‌گه‌ڵ ره‌چاوكردنى مه‌رجه‌كانى خۆپارێزى هه‌روه‌ها ڕێگه‌یشى دا به‌ده‌ستپێكردنه‌وه‌ى ده‌وامى ده‌زگاكانى ده‌وڵه‌ت به‌رێژه‌ى له‌سه‌دا 50.