لە بەری رەسافە 4 كەس بە تۆمەتی هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

  • 28-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی ئاشكرایكرد، مەفرەزەكانی توانیویانە 4 كەس لە ناوچە جیاجیاكانی بەری رەسافەی بەغدای پایتەخت دەستگیر بكەن، كە مادەەی هۆشبەریان پێبووە. لەوبارەیەوە لەبەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) هاتووە، وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت: مەفرەزەكانی ئاژانسی هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدڕاڵی توانیویانە 4 كەس لەناوچە جیاجیاكانی بەری رەسافە دەستگیر بكەن كە ماددەی هۆشبەریان پێبووە، دەشڵێت ئەو پرۆسەیە پشتی بە زانیاری هەواڵگری بەستبوو، پرۆسەكەش لەلایەن تیمێكی تایبەت مەندەوە جێبەجێكراوە. هەر لە بەیاننامەكدا هاتووە ئەو تۆمەتبارانە دوای دەستگیركردنیان رادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان لەگەڵیاندا.