لە باشوری موسڵ 4 تیرۆریستی داعش كوژران

ئەمنی
  • 26-01-2018, 00:00
  • +A -A

    نەینەوا – ا ه ع سەرچاوەیەكی پۆلیسی نەینەوا ئەمرۆ هەینی، رایگەیاند چوار تیرۆریستی داعش لەیانی وەڵامدانەوەی پەلامارێكیان لە قەزای مەخمور-ی باشوری خۆرهەڵاتی موسڵ كوژران. لەوبارەیەوە نەقیب حیكمەت ئەحمەد لە فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند هێزە ئەمنیەكان 4 تیرۆریستی داعشیان لە میانی وەڵامدانەوەی پەلامارێكیان لە میحوەری قەزای مەخمور كوشتووە. وتیشی هێزەئەمنیەكان گەمارۆی ناوچەكەیان داوە و هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینیان دەستپێكردوە بۆ دەستگیركردنی شانە نستوەكانی تیرۆریستانی داعش كە هەوڵی هاوكاریكردنی تیرۆریستان دەدەن تا دزە بكەنە ناو قەزای مەخمورەوە.