كازمى له‌باره‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان ڕێككه‌وتنێكى خسته‌ڕوو

  • 13-08-2020, 00:00
  • +A -A

     به‌غدا-اه‌ع

     
    مستەفا كازمى، سەرۆك وەزیرانى جه‌خت دەكاتەوە هەڵبژاردن لەكاتى خۆیدا دەكرێت، چەند ڕێوشوێنێكى نوێشى تایبەت بە ئامادەكاریەكانى هەڵبژاردنى پێشوەخت ڕاگەیاند.  
    نوسینگەى مستەفا كازمى لە راگەیەندراوێکدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع)كه‌وتووه‌، بڵاویكردوەتەوە، لەگەڵ سەرۆكانى كۆمار و پەرلەماندا ڕێكکەوتن كراوە بۆ دەنگدان لەسەر یاساى هەڵبژاردنەكان لە دانیشتنى داهاتووى پەرلەماندا و ناردنى بۆ سەرۆككۆمار بۆ پەسەند كردنى.
    ڕونیشكراوەتەوە؛ "كار بۆ دۆزینەوەى چارەسەركێكى نزیك دەكەین بۆ پڕكردنەوەى بۆشایى دادگایى فیدراڵى، بۆ ئەوەى ئامادە بێت بۆ بابەتى دابینكردنى مەرجەكانى كارى كۆمسیۆنى باڵاى هەڵبژاردنەكان."  
    سەرۆكوەزیرانى عێڕاق باسى لەوەشكردووە: "شەمەندەفەرەكە كەوتەڕێ و پێویستە ئامادەكارى بكەین بۆ هەڵبژاردن ئەویش بەشێوەیەك وەك ئەوەى بەیانى ئەنجام دەدرێت، بۆ ئەوەى پابەندبین بەو بەڵێنەى كە داومانە، هەڵبژاردن داواكارى گەلە و مەرجەعیەتە، هەروەها داواكارى كوتلە ساسیەكانیشە و ناكرێت دەرفەتێكمان هەبێت و لەدەستى بدەین."  
    كازمى ڕونیشیكردوەتەوە: "پێویستمان بە هاریكارییە لەگەڵ نەتەوە یەكگرتوەكان بۆ سەرپەرشتیكردنى پرۆسەى هەڵبژاردنى داهاتوو بۆ ئەوەى هەڵبژاردنەكە متمانەى هەبێت، پێویستە هەمان هەڵەكانى پێشوو دوبارە دەكرێنەوە لە هەڵبژاردنى داهاتوودا و پێویستە هاووڵاتیان متمانەیان بە هەڵبژاردن هەبێت."  
    جه‌ختیش دەكاتەوە، عێراق لەڕێگەى ئەنجامدانى هەڵبژاردن و هاتنى حكومەتێك كە داواكارى و پێداویستیەكانى خەڵك جێبەجێ بكات ساڕێژ دەبێتەوە، ئەوەش بەپرسیارێتیەكى مێژوییە و هەڵبژاردنى داهاتوو جیاكەرەوەیە بۆ بنیادنانى عێراق چونكە داواكارى گەلە، لە 6 ى حوزەیرانى ساڵى ئایندە ئەنجام دەدرێت و پێویستە بەیەكەوە كاربكەین بۆ ئەم هەڵبژاردنە بۆ هەستانەوەى وڵات و هێنانە كایەى قۆناغێكى نوێ لە مێژووى عێراق.