وەزیری پلاندانان لەگەڵ باڵیۆزی ئەمریكا تاوتوێی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق دەكات

  • 25-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دكتۆر سەلمان جومەیلی وەزیری پلاندانان بە وەكالەت لەگەڵ دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئەمریكا لەبەغدا تاوتوێی ئامادەكارییەكانیان كرد بۆ كۆنگرەی ئاوەدانكردنەوەی عێراق كە بریارە مانگی داهاتوو لەكوەیت بەرێوەبچێت، راشیگەیاند 400 كۆمپانیای جیهانی ئامادیی خۆیان دەربڕیوە بەشداری كۆنگرەكە بكەن. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە وەزراەتی پلاندانان رایدەگەیەنێت: جومەیلی تەئكیدیكردوەتەوە، حكومەتی عێراق هەموو ئامادەكارییەكانی بۆ بەستنی كۆنگرەكە تەواوكردوە، لەوبارەیەشەوە پلانی ئاوەدانكردنەوەی ناوچە ئازادكراوەكان دەخرێتە روو لەگەڵ ئاستی ئەو زیانانەی بەو ناوچانە گەیشتوە لەگەڵ دۆسیەیەك كە تایبەتە بە دەرفەتی وەبەرهێنان لە عێراقدا. هەر لە بەیاننامەكەدا هاتووە قۆناغی ئاوەدانكردنەوەی ئەو ناوچانە بە رێژەیەكی بەرچاو پیشتدەبەستێت بە هاوبەشیپێكردنی كەرتی تایبەت بە تایبەتی لەجێبەجێكردنی پرۆژە ستراتتیجییەكاندا. لای خۆیەوە باڵیۆزی ئەمریكا لەعێراق رایگەیاند وڵاتەكەی بە تەواوی پشتیوانی لە كۆنگرەی كوەیت دەكات بۆ كۆكردنەوەی هاوكاری نێودەوڵەتی بۆ عێراق، ئاشكراشیكرد 100 كۆمپانیای ئەمریكی ئامادەیی خۆیان پیشانداوە بۆ وەبەرهێنان لە عێراقدا.