عەلاق تاوتوێی ئامادەكارییەكان بۆ كۆنگرەی كوەیت دەكات كە تایبەتە بە ئاوەدانكردنەوەی عێراق

  • 28-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دكتۆر مەهدی عەلاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیران، ئەمرۆ یەك شەممە، لەگەڵ وەفدی راگەیاندنی كوەیت گفتوگۆیان سەبارەت بە كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق كرد كە بڕیارە رۆژی 12ی مانگی داهاتوو لە كوەیت بەرێوەبچێت. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، ئەنجومەنی وەزیران رایگەیاند مەهدی عەلاق پێشوازی كرد لەوەفدێكی راگەیاندنی كوەیت كە لە ژمارەیەك رۆژنامەنووس و ئەو كەسانە پێكهاتبوون كە لە دەزگاكانی راگەیاندنی كوەیت كاردەكەن، لە دیدارەكەشت باس لە ئامادەكارییەكانی كوەیت كرا بۆ میوانداری كۆنگرەی نێودەوڵەتی بۆ ئاوەدانكردنەوەی عێراق كە بڕیارە رۆژی 12ی مانگی داهاتوو بەرێوەبچێت. هەر لەو دیدارەدا عەلاق لەگەڵ وەفدی میوان گفتوگۆی سەبارەت بە لێكۆڵینەوەی عێراق سەبارەت بە پێشنیارەكانی یەكێتی ئەوروپا و نەتەوەیەكگرتوەكان سەبارەت بە كۆنگرەكە كردوە لەگەڵ دوا ئامادەكارییەكان بۆ رێكخستنی خشتەی كاری كۆنگرەكە كە بریارە 2 رۆژ بخایەنێت. لەبەرامبەردا وەفدی میوان ئامادەكارییەكانی لیژنەی راگەیاندنی تایبەت بە روماڵكردنی كۆنگرەكە خستە ڕوو، لەگەڵ ئەو ئاسانكاریانەی بۆ دەزگاكانی راگەیاندنی عێراقی و عەرەبی و نێودەوڵەتی دەكرێت.