پرۆسەكانی بەغدا كوژرانی دوو تیرۆریستی لەباكوری بەغدا راگەیاند

ئەمنی
  • 23-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع فەرماندەی پرۆسەكانی بەغدا ئەمرۆ سێ شەممە، رایگەیاند هێزە ئەمنیەكان دوو تیرۆریستیان لەناوچەی زوباتیەی باكوری بەغدا كوشتوە، وتیشی پرۆسەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانیدا بووە. لەوبارەیەوە فەرماندەیی پرۆسەكانی بەغدا لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە(ا ه ع) نێردراوە، دەڵێت: هێزە ئەمنیەكان بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیویەتی 2 تیرۆریست بكوژێت، تەئكیدیشكردەوە یەكێك لە تیرۆریستەكان كاری گواستنەوەی تیرۆریستنان بووە و ئەوی تریش پشتێنێكی بۆمرێژی بەستوە.