سوپای میسر لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی سینا كوژرانی 16 تیرۆریست و دەستگیركردنی 34ی تری راگەیاند

  • 11-02-2018, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع سوپای میسر ئەمرۆ یەك شەممە، كوژرانی 16 تیرۆریست و دەستگیركردنی 34ی تر و لەناوبردنی 66 حەشارگەی لەباكور و ناوەراستی سینا راگەیاند، ئەوەش لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنێكی فراوان كە رۆژی هەینی بۆ لەناوبردنی تیرۆر دەستیپێكرد. هاوكات سوپای میسر ناوی " سینا 2018"ی لە ئۆپەراسیۆنەكە ناوە، بۆ ئەو مەبەستەش هێزێكی بەرفراوانی ئاسمانی و دەریایی لە ناوەوە و دەرەوەی سینا كۆكردوەتەوە كە بوەتە مۆڵگەی تیرۆریستانی داعش و تا ئێستاش چەندین كردەوەی تیرۆریستیان لەناو میسر ئەنجامداوە. لای خۆیەوە تامر رفاعی وتەبێژی هێزە چەكدارەكانی میسر لەبەیاننامەیەكدا ئەمرۆ یەك شەممە رایگەیاند هێزەكانیان لەسەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنەكە تا ئێستا 16 تیرۆریستیان كوشتوە و 34ی تریشیان دەستگیركردووە.