بە تۆمەتی گەندەڵی سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر 2 فەرمانبەری وەزارەتی بازرگانیدا سەپێندرا

  • 23-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع نوسینگەی پشكنەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی ئەمرۆ سێ شەممە رایگەیاند بە تۆمەتی گەندەڵی، دادگا سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر 2 فەرمانبەری كۆمپانیای دروستكردنی ئاردا سەپاندوە. لای خۆیەوە موئەیەد عەلی ساعیدی پشكنەری گشتی وەزارەتی بازرگانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) ی راگەیاند لەرێی هەوڵەكانی چاودێری و پشكنینە چڕوپڕەكان، بۆیاندەركەوتوە 2 فەرمانبەر ساختەكارییان كردوە لەو بڕە گازەی كە لەكۆگاكانی سەر بە كۆمپانیای گشتی دروستكردنی ئارددا هەبووە. وتیشی دوای رێوشوێنە یاساییەكان لێكۆڵینەوەیان لەگەڵدا كراوە و پاش تەواوبوونی رێوشوێنە یاساییەكانیش رەوانەی دەستەی نەزاهە و دادگای تایبەتمەند كراون، لەوبارەیەشەوە دادگای رەسافە كە تایبەت بە كاروباری نەزاهە سزای سێ ساڵ زیندانی بەسەر ئەو 2 فەرمانبەرەدا سەپاندووە.