دادگای باڵا: پێویستە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بكرێت

  • 21-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع دادگای باڵای فیدڕاڵی ئەمرۆ یەك شەممە رایگەیاند پێویستە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە وادەی خۆیدا بكرێت و گۆڕانكاری لە وادەی هەڵبژاردندا نەكرێت. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكدا دادگای بالای فیدڕاڵی دەڵێت: بریارێكی رونكردنەوەیان سەبارەت بە مادەی (56دووەم) لە دەستور دەركردوە لەسەر داوایەكی ئەنجومەنی نوێنەران لە رۆژی 2112018 ، لەوبارەیەشەوە بریار دراوە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا ئەنجام بدرێت و ئەو وادەیە تێنەپەڕێنرێت، ئەوەش بە پێی بریاری دادگای باڵای فیدڕاڵی ژمارە 8 لە رۆژی 2112018.