وەزارەتی نەوت یاداشتنامەیەكی لێكگەیشتن بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك لەگەڵ كۆمپانیای BP واژۆ دەكات

  • 18-01-2018, 00:00
  • +A -A

    بەغدا – ا ه ع جەبار لعێبی وەزیری نەوت ئەمرۆ پێنج شەممە رایگەیاند وەزارەتەكەی پەرۆشە بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك لە پێناو هەڵدانەوەی پەڕەیەكی نوێ بۆ كاركردنی كۆمپانیای نەوتی باكور و باشكردنی رۆڵی لە بەرزكردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت. ئەو لێدوانەی وەزیری نەوت لە میانی واژۆكردنی یاداشتنامەی لێكگەیشتن هات لەگەڵ كۆمپانیای (BP) جیهانی بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتیەكانی كەركوك، ئەوەش بە پێی بەیاننامەیەكی وەزارەتی نەوت كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە. لای خۆیەوە مایكل تاونسند بەرێوەبەری كۆمپانیای (BP) رایگەیاند: كۆمپانیاكەیان هەڵدەسێت بە ئامادەكردنی چەند لێكۆڵینەوەیەكی پێویست بۆ پەرەپێدانی كێڵگە نەوتیەككانی كەركوك و زیادكردنی بەرهەمهێنانی نەوت بۆ ئاستی (750) هەزار بەرمیل لە رۆژێكدا.