سعودیە بڕی ملیارێك دۆلار دەبەخشێتە یەمەن بۆ چارەسەركردنی كێشە ئابوریەكانی

  • 17-01-2018, 00:00
  • +A -A

    ا ه ع عەرەبستانی سعودی ئەمرۆ چوار شەممە بریاریدا بڕی ملیارێك دۆلار ببخشێتە بانكی ناوەندی یەمەن، ئەوەش دوای رۆژێك لە داواكەی سەرۆكی حكومەتی یەمەن بۆ هاوكاریكردنی بەپەلەی وڵاتەكەی كە دوچاری شەڕ بووەتەوە. لەوبارەیەوە لە بەیاننامەیەكی رەسمیدا جەددە رایگەیاند بڕی یەك ملیار دۆلاری دیكەش دەخرێتە پاڵ ئەو ملیار دۆلارەی وەك هاوكاری بەخشیبوی بەو وڵاتە، رونیشیكردەوە مەبەست لەو هەنگاوەیان باشكردنی دۆخی دارایی و ئابوری و بەهای ریالی یەمەنییە. لەساڵی 2015 ەوە سعودیە سەرپەرشتی هاوپەیمانییەكی سەربازی دەكات لەو وڵاتە هەژارە وەك پشتیوانییەك لە دەسەڵاتەكەی عەبد رەبە مەنسور هادی، لە دوای دەستوەردانەكانی سعودیەش لەو وڵاتە تا ئێستا لە شەڕە و پێكدادانەكاندا زیاتر لە 9200 هاوڵاتی یەمەنی كوژراون و زیاتر لە 52 هەزار كەسیش بریندار بوون.