سێ حاڵەتی نوێی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەھەولێر تۆمارکرا

ناوخۆ
  • 26-03-2020, 00:00
  • +A -A

     بەغدا-اەع

     
    وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە هەولێر سێ کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون کە هەموویان کەسوکاری تووشبوویەکی دوێنێی شاری هەولێرن.
    لە نوێترین راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان کەدەستی ئاژانسی ھەواڵی عێراقی (اەع)کەوتووە، هاتووە "لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان، سێ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری هەولێر دەستنیشانکران، کە ئافرەتێکی تەمەن 32 ساڵ و دوو پیاوی تەمەن (30) و (32) ساڵن کە هەموویان کەسوکاری تووشبوویەکی دوێنێی شاری هەولێرن".
    بە تۆمارکردنی ئەو سێ تووشبووە ژمارەی تووشبووان لە هەرێمی کوردستان بۆ 103 کەس بەرزبووەوە.