لە جامى ئوسترالیاى کراوە فێدرێر لە میلمانى بردەوە

  • 24-01-2020, 00:00
  • +A -A

     

     
    چاودێرى-اه‌ع
     
    لە جامى ئوسترالیاى کراوە، ڕۆجەر فێردرێر لە جۆن میلمانى بردەوە و سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چوارەم بەدەستهێنا.
     
    لە قۆناغى سێیەمى جامى ئوسترالیاى کراوە بۆ تێنسى سەر زەوى، کە یارییەکانى لە شارى میلبۆرن بەڕێوەدەچن، ڕۆجەر فێدرێرى سویسرى بەرامبەر جۆن میلمانى ئوسترالى یاریکرد.
     
    لە یارییەکى دراماتیکیدا، فێدرێرى خاوەنى پلەى سێیەمى ڕیزبەندى باشترین یاریزانانى تێنسى جیهان، بە سێ کۆمەڵە بەرامبەر بە دوو کۆمەڵە یارییەکەى بردەوە.
     
    بەم ئەنجامەش، فێدرێرى ٣٨ ساڵ، شانبەشانى میلۆش ڕاونیچى کەنەدى سەرکەوتنى بۆ قۆناغى چوارەم بەدەستهێنا، کە ئەمیش لە هەمان قۆناغدا و بە سێ کۆمەڵەى بێ بەرامبەر لە ستیفانۆس سیسیپاسى یۆنانى بردەوە.