وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتى باڵیۆزی ولایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات له‌به‌غدا

الأحد 05 كانون ثاني 2020 - 16:30

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتى باڵیۆزی ولایه‌ته‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌كات له‌به‌غدا

 به‌غداد-اه‌ع

 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ بانگهێشتى ماسیۆ تۆله‌ر باڵیۆزی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانى له‌ به‌غدا كرد له‌سه‌روبه‌ندى هێرشه‌ ئاسمانیه‌كانى ئه‌مریكا بۆ قائیم و فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا.
 
وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا كه‌ كۆپیه‌كى ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) كه‌وتووه‌ رایگه‌یاند:" عه‌بدولكه‌ریم هاشم مسته‌فا بریكارى پێشكه‌وتووى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ ، دواى هێرشه‌ئاسمانیه‌كه‌ى ئه‌مریكا كه‌ چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كى عێراقى و دۆستى كرده‌ ئامانج چاوى كه‌وت به‌ باڵیۆزى ئه‌مریكى ، له‌ ئاكامى ئه‌و هێرشه‌ ئه‌بو مه‌هدى موهه‌ندیس جێگرى ده‌سته‌ى حه‌شدى شه‌عبى ویاوه‌ره‌كانى شه‌هید كران".
 
بریكارى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ جه‌ختى كرده‌وه‌ كه‌ "عێراق ئیدانه‌ى ئه‌م جۆره‌ پێشێلكاریانه‌ى سه‌روه‌ریى خاكى عێراق ده‌كات كه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له‌ گه‌ڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ناگونجێت، عێراق به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ره‌زامه‌ندى ده‌رنابرێت بۆ به‌كارهێنانى خاكى خۆى بۆ هێرشكردنه‌ سه‌ر وڵاتانى دراوسێ،مسته‌فا وتیشى " ئه‌وه‌ى روى دا له‌گه‌ڵ ریكه‌وتنى عیراقى ئه‌مریكى ناگونجێت كه‌ ئه‌ركه‌كانى رووبه‌روبونه‌وه‌ى تیرۆرستانى داعش و مه‌شق پێ كردنى هێزه‌ عێراقه‌ ، به‌هه‌ماهه‌نگى و سه‌رپه‌رشتى حكومه‌تى عێراقی ده‌بێت".