سەرۆک ساڵح بۆ ئه‌ردۆگان:ده‌بێت گرنگى بدرێت به‌هه‌ماهه‌نگى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى ناوچه‌كه‌

السبت 04 كانون ثاني 2020 - 13:53

سەرۆک ساڵح بۆ ئه‌ردۆگان:ده‌بێت گرنگى بدرێت به‌هه‌ماهه‌نگى نێوده‌وڵه‌تى و هه‌رێمى بۆ چاره‌سه‌ركردنى قه‌یرانى ناوچه‌كه‌

 به‌غدا-اه‌ع

به‌رهه‌م ساڵح سەرۆک کۆمار جەختی لە پێویستی هاریکاری نێودەوڵەتی کردەوە بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکانی ناوچەکە و بونیادنانی کار لەسەر بنەمای پرسە هاوبەشەکان.
 نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ده‌ستى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"سەرۆک کۆمار پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە‌ سەرۆکی تورکیا ڕەجەب تەیب ئەردۆغان پێگەیشت".
لەو پەیوەندییە تەلەفۆنییەدا ھەردوو سەرۆک باسیان لە دۆخی ئێستای عێراق و ناوچەکە کرد و گفتوگۆشیان ئەنجامدا لە بارەی چۆنیەتی پەرەپێدانی پەیوەندەییە دوو قۆڵییەکانی نێوان عێراق و تورکیا.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا سەرۆکی تورکیا دووپاتی لە پەرۆشی وڵاتەکەی کردەوە بۆ سەقامگیری عێراق، ھەروەھا پشتگیریشی لە پارستنی سەروەری و سەربەخۆیی عێراق کرد، لە ھەمان کاتدا دووپاتی لەوە کردەوە کە رێگری بکرێت لەوەی کە عێراق بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێکانی ناوچەکە و جیهان، ھاوکات ئاماژەیدا بەگرنگی یارمەتیدانی دامەزراوە نیشتمانییەکان تا ھەڵسن بەڕۆڵی گرنگی خۆیان لە پاراستنی ئاسایشی و سەقامگیری عێراقدا.
لەلای خۆیەوە سەرۆک بەرهەم، دوا پێشهات و گۆڕانکارییە سیاسییەکانی خستە روو، هەروەها جەختیکردەوە لە پەرۆشی عێراق بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی لەگەڵ وڵاتێکی گرنگی وەک تورکیا، ھاوکات ئاماژەیکرد بەوەی کە عێراق بەچاوی رێزەوە دەروانێتە پشتیوانی وڵاتانی دۆست و دراوسێ لە پاراستنی سەقامگیری عێراق و ڕێگانەدان بەوەی کە عێراق بکرێتە گۆڕەپانێک بۆ یەکلایی کردنەوەی ململانێکان، کە گومانی تێدا نییە نەک تەنھا زیان بە بەرەژەوەندییەکانی گەلی عێراق و ئایندەی ناگەیەنێت بەڵکو دەبێتە مەترسی بۆ بەرەژەوەندی و سەقامگیری ناوچەکە بەگشتی.
بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆک بەرهەم جەختی لە پێویستی هاریکاری وڵاتانی ناوچەکە و جیهان کردەوە لە پێناو چارەسەرکردنی قەیرانەکان و بونیادنانی کار لەسەر بنەمای پرسە هاوبەشەکان.
لە کۆتایی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا هەردوو سەرۆک، هاوڕابوون لەسەر ئەوەی کە دژایەتیکردنی توندڕەوی و تیرۆر لە پێشەنگی کارەکانیاندا بێت، بۆ بەهێزکردنی سەقامگیری ناوچەکە بەگشتی لە میانی هاریکاری و لێکگەیشتنی نێوان وڵاتان و گەلانی ناوچەکەدا.