حه‌داد : سه‌رۆك كۆمار ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ ومامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م داوایه‌ به‌نوسراوى فه‌رمى ده‌كه‌ین

الجمعة 27 كانون أول 2019 - 23:20

حه‌داد : سه‌رۆك كۆمار  ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى پێشكه‌ش نه‌كردووه‌ ومامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌م داوایه‌ به‌نوسراوى فه‌رمى ده‌كه‌ین

 

 
 
به‌غدا-اه‌ع
 
به‌شیر حه‌داد جێگرى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران داواى هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كرد بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن بۆ پۆستى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران به‌پێ ڕێكاره‌كانى ئه‌م قۆناغه‌،ئاماژه‌یشى دا په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار ده‌رخستنى هه‌ڵوێستێكه‌ نه‌ك داواكارى فه‌رمى بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌. 
 
حه‌داد له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ،ئه‌مڕۆ هه‌ینى ،كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌ ڕایگه‌یاند"په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك كۆمار بۆ سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ده‌رخستنى هه‌ڵوێستێكه‌ نه‌ك نوسراوى فه‌رمى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌،وئه‌وه‌ى له‌په‌یامه‌كه‌ى باسى كردووه‌ شیكردنه‌وه‌ى ئه‌و فشارانه‌یه‌ كه‌ له‌پێناوى دا ئاماده‌یه‌ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى خۆى پێشكه‌ش بكات به‌هۆى ئه‌و مشتومڕه‌ سیاسییانه‌ ونه‌بوونى سازان له‌سه‌ر پاڵێوراوێكى سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران كه‌ئه‌مه‌یش قه‌یرانێكى ڕاسته‌قینه‌ وئاڵۆزه‌ له‌دیمه‌نى سیاسییدا".
حه‌داد جه‌ختیشى له‌وه‌ كرد ده‌بێت پاڵێوراوه‌كه‌ جێ ره‌زامه‌ندى وپه‌سه‌ند كردنى جه‌ماوه‌ر بێت له‌سه‌ر بنه‌ماى سازانى سیاسى وله‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندى باڵاى نیشتمانى وڵاتدا.
وتیشى"له‌حاڵه‌تێك ئه‌گه‌ر سه‌رۆك كۆمار نوسراوێكى فه‌رمى وئاشكرا بۆ ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ پێشكه‌ش بكات له‌و كاته‌ به‌پێ مادده‌ى (75)ى ده‌ستوورى عێراقى مامه‌ڵه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌كرێت