ئه‌حمه‌د قاید ساڵح سوپاسالاری جەزائیر كۆچی دواییكرد

  • 23-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    چاودێرى-اه‌ع
     
    ئاژانسی هەواڵی جەزائیر بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە فەریق ئەحمەد قاید ساڵح سەرۆكی ئەركانی سوپای وڵاتەكەی كۆچی دواییكردووە.
    هۆكاری مردنی سەرۆك ئەركانی سوپای جەزائیر جەڵتەی دڵ بووە و لەتەمەنی 80 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووە.
    عەبدولمەجید تەبون سەرۆكی جەزائیر بۆ ماوەی سێ رۆژ پرسەی نیشتمانی راگەیاندووە و 7 رۆژیش بۆ دامەزراوە سەربازییەكان دیاریكراوە بۆ متەمی گشتی.
    سەرۆك كۆماری جەزائیر دوای ئەو رووداوە لیوا سەعید شەنقەریحەی راسپاردووە ئەركی سوپاسالاری وڵات بگرێتە ئەستۆ.