په‌یامنێرمان:سه‌رۆك كۆمار چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌نووسراوێكى فه‌رمى ده‌كات،بۆ ڕاسپاردنى پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن

الاثنين 23 كانون أول 2019 - 14:34

په‌یامنێرمان:سه‌رۆك كۆمار چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامى ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌نووسراوێكى فه‌رمى ده‌كات،بۆ ڕاسپاردنى پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن

 

 
به‌غدا-اه‌ع
 
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع)له‌كۆشكى سه‌لام له‌به‌غداد ڕایگه‌یاند سه‌رۆك كۆمار چاوه‌ڕوانى وه‌ڵامى سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مان ده‌كات له‌باره‌ى دیاریكردنى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن وپاڵێوراوه‌كه‌ى.
په‌یامنێرمان ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌هه‌واڵێكى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار رایگه‌یاند"به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق داوا له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، به‌نووسراوێكى فه‌رمى گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى په‌رله‌مانی ده‌ستنیشان بكات و كاندیدی فراكسیۆنه‌كه‌یش ڕابگه‌یه‌نێت، تا رایبسپێرێت بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌ت".
وتیشى "سه‌رۆك به‌رهه‌م به‌پێ ده‌ستوور ده‌ستبه‌جێ پاڵێوراوى گه‌وره‌ترین فراكسیۆن راده‌سپێرێت له‌گه‌ڵ گه‌یشتنى له‌لایه‌ن سه‌رۆكایه‌تى په‌رله‌مانه‌وه‌ ،ڕه‌تیده‌كاته‌وه، نوسراوی حزب و لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ دیاریكردنی كاندیدی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌ربگرێت".
به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار وه‌ڵامه‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له‌باره‌ی گه‌وره‌ترین فراكسیۆنى  په‌رله‌مانی ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق كرد.
په‌یامنێرى ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌(اه‌ع) رایگه‌یاند"دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح سه‌رۆك كۆمار داواى له‌ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران كردووه‌ گه‌وره‌ترین فراكسیۆن دیارى بكات بۆ پێشكه‌شكردنى پاڵێوراوه‌كه‌ى بۆ سه‌رۆكایه‌تى وه‌زیران".