چاره‌سه‌رێك بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى ئارەزووی خواردنەوەی کحول

  • 2-12-2019, 00:00
  • +A -A

     

     
     
    چاودێرى-اه‌ع 
     
    پزیشکانی زانکۆی کۆلێژی لەندەن رێگەیەکی نوێ بۆ کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنەوەی کحول پێشنیازدەکەن ئەویش لەرێگەی سوود وەرگرتن لە دەرمانی کیتامین.
    لە توێژینەوەیەکی نوێدا پزیشکانی بەریتانی لە کاریگەریی دەرمانی کیتامینیان لە کەمکردنەوەی ئارەزووی خواردنەوەی کحول کۆڵیوەتەوە و ئەنجامی توێژینەوەکەشیان لە جۆرناڵی زانستی (Nature Communications) بڵاوکردووەتەوە.
    د. راڤی داس، پزیشکی پسپۆڕی دەروونی و سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ئالوودەبوون بە کحول مەترسیدارە، ئەو کەسانەی ئالوودەن بەردەوام ئارەزووی خواردنەوەی بڕێکی زیاتری کحول دەکەن و ئەمەش وایان لێدەکات لەباربن بۆ تووشبوون بە چەندین نەخۆشی درێژخایەن و تەنانەت گرفتە کۆمەڵایەتییەکانیش.
    سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە روونیشیدەکاتەوە، تاوەکو ئێستا سێ دەرمان بەردەستن بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکانی پەیوەست بە خواردنەوەی کحول، بەڵام هیچ کامەیان ناتوانن چارەسەری حاڵەتەکە بکەن.
    توێژینەوەکەدا لەسەر 90 کەس ئەنجامدراوە و بەشداربووان بەسەر دوو گروپدا دابەشکراون، ئەو گروپەی دەرمانی کیتامینیان وەرگرتووە ئارەزوویان بۆ خواردنەوەی کحول کەمتربووە، بەراورد بەو گروپەی هیچیان وەرنەگرتووە.