نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ اه‌ع ڕه‌تیكرده‌وه‌ هیچ فه‌رمانڕه‌وایه‌كى سه‌ربازى دامه‌زرابێت

الأربعاء 27 تشرين ثاني 2019 - 17:12

 نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران بۆ اه‌ع ڕه‌تیكرده‌وه‌ هیچ فه‌رمانڕه‌وایه‌كى سه‌ربازى  دامه‌زرابێت

 به‌غدا-اه‌ع

دكتۆره‌ عاسفه‌ موسا وته‌بێژى فه‌رمى نوسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى سه‌رۆك وه‌زیران،ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌،ئه‌و هه‌واڵانه‌ى ڕه‌تكرده‌وه‌ كه‌باس له‌دامه‌زراندنى فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ربازى له‌هه‌ندێ له‌پارێزگاكان ده‌كه‌ن.
دكتۆره‌ موسا به‌ئاژانسى هه‌واڵى عێراقیه‌"اه‌ع"راگه‌یاند:"سه‌رتاپاى ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌باس له‌دامه‌زراندنى هه‌ر فه‌رمانڕه‌وایی سه‌ربازى له‌هه‌ر پارێزگایه‌ك ده‌كه‌ن ".
وتیشى"ئه‌و ناو وپۆستانه‌ له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى راگه‌یاندن وتۆره‌كانى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه‌ دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌".
 
جێ ئاماژه‌پێكردنه‌ ئه‌مڕۆ هه‌ندێ له‌ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن وتۆره‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان باسیان له‌دامه‌زراندنى فه‌ریق روكن جه‌میل شه‌مه‌رى وه‌كو سه‌رۆكى شانه‌ى قه‌یرانه‌كان له‌پارێزگاى زیقار كردبوو وهه‌روه‌ها دامه‌زراندنى عه‌بدولئه‌میر زه‌یدى وه‌كو(سه‌رپه‌رشتیارى كارگێرى وسه‌ربازى) له‌پارێزگاى واست وگوایه‌ ئه‌م بڕیاره‌ به‌راسپارده‌ى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه‌ چه‌كداره‌كان بووه‌.