سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن هاوتا ئه‌ردنییه‌كه‌ى پێگه‌یشت وهه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌ركه‌كان له‌باره‌ى هێڵى بۆرى نه‌وتى ستراتیژى

الخميس 21 تشرين ثاني 2019 - 23:44

سه‌رۆك وه‌زیران په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن هاوتا ئه‌ردنییه‌كه‌ى پێگه‌یشت وهه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌ركه‌كان له‌باره‌ى هێڵى بۆرى نه‌وتى ستراتیژى

 به‌غدا-اه‌ع

عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌،په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنى له‌لایه‌ن عومه‌ر ڕه‌زاز سه‌رۆكى وه‌زیرانى شانشینى هاشمى ئه‌ردنى پێگه‌یشت.
به‌پێ به‌یاننامه‌یه‌ك كه‌ده‌ستى(اه‌ع)كه‌وتووه‌،هه‌ردوو سه‌رۆك لێكتێگه‌یشتنى هاوبه‌شیان ده‌رخستووه‌ له‌باره‌ى رووداوه‌كانى ناوچه‌كه‌ وپێكه‌وه‌ رووبه‌رووبونه‌وه‌ى هه‌موو ئاسته‌نگى ورووداوه‌كان كه‌تووشى وڵاتان بۆته‌وه‌.
سه‌رۆك وه‌زیرانى ئه‌ردنیش پاڵپشتى خۆى بۆ حكومه‌تى عێراقى وسه‌قامگیرى عێراق پیشانداوه‌ ،وبه‌هه‌مان هه‌ڵویست سه‌رۆك وه‌زیران له‌گه‌ڵ ئه‌ردنى دراوسێ وحكومه‌ته‌كه‌ى وگه‌لى براودۆستى پیشانداوه‌ .
هه‌ردوولا رێككه‌وتن له‌سه‌ر به‌رده‌وامیدان به‌ئه‌ركه‌كان له‌باره‌ى هێڵى بۆرى نه‌وتى ستراتیژى وكاراكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م رێككه‌وتننامه‌كان كه‌له‌ماوه‌ى رابردوودا واژۆ كراوه‌.