لە دیوانیە بە تۆمەتی هەڵگرتنی مادەی هۆشبەر 5 پاكستانی دەستگیركران

  • 2-01-2018, 00:00
  • +A -A

    دیوانیە – ا ه ع عەمید فرقەد مەجهول بەرێوەبەری پۆلیسی دیوانیە، ئەمرۆ سێ شەممە دەستگیركردنی 5 هاوڵاتی پاكستانی لە دیوانیە بە تۆمەتی هەڵگرتنی ماددەی هەۆشبەر راگەیاند. بەرێوەبەری پۆلیسی دیوانیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند بازگەی باشوری پارێزگاكەیان توانیویەتی 5 هاوڵاتی پاكستانی دەستگیر بكات كە لەبەغداوە بۆ دیوانیە دەچوون، تەئكیدیشی كردەوە بڕی 2 كیلۆغرام نیو ماددەی هۆشبەریان پێبوە، دوای دەستگیركردنیشیان رەوانەی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بەمەبەستی تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكان لەگەڵیاندا.