پۆلیسی واست 18 كەس بە تۆمەتی تەقاندنی یاری ئاگرین و تەقەمەنی دەستگیر دەكات

ئەمنی
  • 1-01-2018, 00:00
  • +A -A

    واست – ا ه ع هێزەكانی پۆلیسی واست 18 كەسیان بە تۆمەتی بەكارهێنانی یاری ئاگرین و تەقەمەنی لە ئاهەنگی سەری ساڵدا دەستگیركرد و دەستیشیان گرت بەسەر چەندین پارچە چەك و تەقەمەنیدا. لەوبارەیەوە سەرچاوەیەكی رێگە پێدراو لە پۆلیسی واست بە ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع)ی راگەیاند مەفرەزەكانی پۆلیس 18 كەسیان لە ئاهەنگی سەری ساڵدا دەستگیر كردووە بە تۆمەتی بەكارهێنانی یاری ئاگرین و تەقەمەنی كە ببونە مایەی بێزاركردنی هاوڵاتیان. ئەو سەرچاوەیە وتیشی مەفرەزەكان دەستیشیان گرتوە بەسەر 3 پارچە چەك و ژمارەیەك دەمانچەی تەقاندنی یاری ئاگرین، لەوبارەیەشەوە لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكان دەستیان پێكردووە.